•   1  20  20  20  2  9821+ 

چالاکییەاکانی فێرکاری

دوکتۆر ئەمیر ئاروینی سازگار لە ساڵی 1379 هەتاوی وەکوو مامۆستای نەشتەرگەری لە کۆنترین زانکۆی ئێران ( زانکۆی پیزیشکی تاران ) بووە . دوکتۆر سازگار کاری مامۆستایی وەکوو شانازیێک و  سەرەکیترین ئەرکی سەر شانی خۆی زانیوە .

لە سەرەتاکانی فێرکاری نەشتەرگەری دوکتۆر سازگار وەکوو مامۆستا لە بەشی گوێ و گەروو و لووت و نەشتەرگەری سەر و مل ، مامۆستایانی دیکەی فێر کردووە . مامۆستا بوون لە بەشێک کە ئێش و ژان و خەمی خەڵک لا دەبات وەکوو بەرهەمێکە کە خوودای مەزن بە هەر کەسێکی نادات . لەم قۆناخە بە ئەنجام دانی نەشتەرگەریە دژوارەکان و ئەزموونی زۆری لە نەشتەرگەری گوێ و لووت و گەروو و سەر و مل بە دەست هێنا و زۆربەی قۆناخە زانستییەکانی تێپەڕ کرد و نەشتەرگەری لە بەشی نەشتەرگەری جووانکاری بۆ بە پسپۆڕ .

هاوکاری لە گەڵ گرووپی فێرکاری گوێ و گەروو و لووت لە زانکۆی پیزیشکی تاران کە بەرهەم هاتووە لە مامۆستایانی پسپۆڕ وەکوو شانازیێک بووە بۆ دوکتۆر سازگار .

جگە لە فێرکاری دەستیارەکان ، خوێندکارەکانی زانکۆیشی فێر دەکردووە . ئەم فێرکارییە بریتی بووە لە فێرکاری لە کاتی نەشتەرگەری و فێرکاری پەرتووکی . دوکتۆر سازگار وەکوو مامۆستای ڕێنیشاندەر و و ڕاوێژکار ، دوواکاری پسپۆڕی و گشتی تواو کردووە و ئەو وتار و دوواکارانە لە گۆڤارە جیهانییەکان بڵاو کراونەتەوە .