•   1  20  20  20  2  9821+ 

لووتی لار

لاری لووت لە ناجوانییەکانی لووتە کە زۆریش دەبینرێت کە زۆرتر لە سەر زەربە و تەسادف بە دی دێت . بڕێ جار کاتێ منداڵ لە زکی دایکییە تووشی کێشەی لووت دەبێ یان ئەوەی کە ڕوومەت بە ڕێژەی پێویست گەشە ناکات و دەبێتە هۆی لار بوونی لووت . دەبێ سەرنج بدەن کە لار بوونی تێخەی نێوانی لە گەڵ لار بوونی لووت جیاوازە .

تێخەی نێوانی لە نێوان دیوارەی ئێسکی خرتێنکی لە نێوان هەر دوو کونەکەی لووت دایە . لار بوونی لووت یان لار بووةی تێخەی نێوانی لووت لە نێو لووتی ساخ و سافیش دا بە دی دەکرێ و ببێتە هۆی کێشە لە هەناسە هەڵ کێشان .

نەشتەرگەر دەبێ جگە لە چاک کردنی ڕوومەتی لووت کێشەی هەناسە هەڵ کێشانی لووتیش چارەسەر بکات .

نەشتەرگەری لە سەر لووتی لار زۆر دژوارە ، و نەشتەرگەر دەبێ پێش لە نەشتەرگەری لە ساخ بوونی سینووسەکانی لووت و تێخەی نێوانی لووت ئاگادار بێتەوە . لە بواری نەشتەرگەری لووتی لار دوکتۆر سازگار ڕێکارە تایبەتییەکانی خۆی لە گۆڤارە نێونەتەوەییەکان بڵاو کردووتەوە . کە لە ئێستادا لە لایان زۆر لە نەشتەرگەرە گەورەکان بە کار دەهێنرێت