نه شته رگه ری کێشرانی پێستی رووخسار و مل یه کێک له به ربلاو ترین نه شته رگه ریه کانه که له لایه ن پسپۆڕانی جوانکاریه وه به کار ده هێنرێت. ئه م نه شته رگه ریه به لابردنی پێستی زیادی و کێشانی پێست بو سڕینه وه ی کاریگه ری به ساڵاچوون هاریکاری نه خوشه کان ده کات بو ئه وەی جوانتر ده ربکه ون.
ته کنیکه نوێیه کان له نه شته رگه ریدا ده بنه هۆی ئه وه ی که شوێنی بڕینی پێست بو ئه نجام دانی نه شته رگه ری زور به رچاو نه بێت و دیار نه مێنێت. ئه نجام دانی ئه م نه شته رگه ریه له ڕێگای کێشانی پێسته وه ناتوانێت ئاکامی دریژخایه نی هه بێت بۆیه دوکتۆر سازگار ته کنیکی نه شته رگه ری sub mas به کار دێنێت که بیجگه له پێست، داپوشینه ری ماسولکه کانی ده موو چاویش راده کێشێت. ئه م ته کنیکه له درێژ خایه ن دا ئاکامی باشتری هه یه.
ده بێت ئەوە بزانرێت کە ئەم نەشتەرگەریە کاریگەری لە سەر پێستی روومەت و مل دادە نێت و کاریگەری زۆری لەسەر خە تی (هێڵی) پێکەنین نابێت.
ئامانجی ئه م نه شته رگه ریه جوان بوونه وه و گه ڕانه وه بو ته مه نی لاویه تیه نه گۆرینی مرۆڤ بو مروڤێکی تر. له م نه شته رگه ریه دا پێستی نه خووش نزیکه ی 7 بو 10 سال جوانتر ده بێته وه و ده بێته هۆی به رز بوونه وه ی باوەربەخۆبوون.