لووتی ئاسیایی یان لووتی کورت هەر تایبەت بە بەشی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا نیە بەڵکوو لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستیش زۆر هەیە لە بەر تێکەڵایەتی ڕەگەزی . ئەم جۆرە لووتە بچووکە و بڕێکیش پانە ، و پێستەکەشی قایمە . ناتوانین ئەم جۆرە لووتە لە گەڵ لووتی بچووک تێکەڵ بکەین بەڵام ئەو ڕێکارییانەی کە بۆ نەشتەرگەرییان بە کار دەبرێن هاوبەشن . لەم جۆرە نەشتەرگەرییە لە پەیوەندە خرتێنکییەکان و ئێسکییەکان کەڵک ووردەگیردرێ . دوکتۆر سازگار نەیویستووە خرتێنکی دەسکرد یان خرتێنکی ئاژەڵ و کەسانی دیکە بە کار بێنێ . و ویستوویەتی لە لەشی نەخۆشەکە کەڵک وەربگرێ