•   1  20  20  20  2  9821+ 

لووتی پان

یەک لە ناشیرینییەکانی لووت کە جوانی ڕوومەت بە تایبەت لە ژنان کەم دەکاتەوە پان بوونی لووتە . زەربە خواردن لە بەرامبەرەوە بە لووت بە تایبەت لە کاتی منداڵیی یەکێک لە هۆکارەکانی پان بوونی لووتە بەڵام لە زۆربەی کاتەکان دا هۆکاری ژێنێتیکی دەبێتە هۆی پان بوونی لووت . لە ئینسانە ڕەش پێسەکان ئەم جۆرە لووتە زۆرتر هەیە هەر بەو هۆیەش پێی دەوترێ لووتی ئەفریقایی . ئەگەر لووتێک لە بەشی ئێسکیەوە پان بێت دەبێتە هۆی ئەوەی کە نێوانی دوو چاو زۆرتر بێت و بێتە چاو . نەشتەرگەری لەم جۆرە لووتانە شێوازی چاوەکانیش باشتر دەکاتەوە . پان بوونی بەشی خوارەوەی لووت کوونەکانی لووتیش گەورەتر نیشان دەدات و نەشتەرگەر دەبێت کونەکانی لووتیش بە شێوازێکی گونجاو لە گەڵ لووت چاک بکات . چوونکوو زۆربەی ئەم نەخۆشانە پێش لە نەشتەرگەری کێشەی هەناسە هەڵ کێشانیان نیە . باریک کردنی لووت دەبێ گونجاو بێ لە گەڵ شێوازی کار کردنی لووت و هەناسە هەڵ کێشان . دوکتۆر سازگار و هاوکارەکانی لە زانکۆی ئێستەندفۆردی ئەمریکا ڕێکارەکانی دوکتۆر سازگاریان هەڵسەنگاند و دووایینەکەیان لەم وتارە کە ئاماژەی پێ دراوە بڵاو کردووتەوە :

Preservation of the nasal valve area with a lateral crural hinged flap: a cadaveric study

Sazgar AA, Woodard C, Most SP

Aesthetic Plast Surg. 2012 Apr;36(2):244-7