•   1  20  20  20  2  9821+ 

ڕێک کردنه وه ی پەڕه ی لووت

ئه م جۆره له نه شته رگه ری بۆ ڕێک کردنه وه ی په ڕه ی لووت به کار دێت و دبێته هۆی جوان بوونی لووت و باشتر کردنی هه ناسه کێشان.

په ڕه ی ناوه راست لووت دابه ش ده کات به دوو به شی چه پ و ڕاست. نیوه ی لای سه ره وه ی ئه م په ڕه یه کرتێنه یه و نیوه ی لای خواره وه ی ئێسکه. په ڕه ی لووت تا دوایی هاتنی تەمەنی هەرزەکاری گه شه ده کات و گه وره دەبێت.

چه ندە ها به شی کرتێنه و ئێسک دروس کردن هۆ کارن له گه شه کردنی گونجاوی پەرەی لووت دا. ئه گه ر هه ر یه ک له و به شانه که هۆکارن بو گه شه سه ندنی په ڕه ی لووت زورتر یان که متره له ڕێژه ی ئاسایی گه وره ببن، ده بنه هۆکارێک بو ئه وه ی که په ڕه ی لووت لار ببێت و به لای چه پ یان ڕاست دا بکێشرێت.

ئه م لار بوونه وه له ناوه وه ی لووت دا روو ده دات و کاریگه ری له سه ر شێوازی لووت له رووی ده ره وه نابێت.