کاتێک لە نیوەڕووی ڕوومەت وێنە دەگرن وەکوو ڕۆشتنە ناوەوە لە پشتی لووتەوە دەر دەکەوێ . ئەم کێشەیە بە هۆی گووشار کەوتن لە سەر لووت یان ، نەشتەرگەری پێشتر یان بڕێک نەخۆشی گوماناوی ساز دەبێ . ئەم نەخۆشانە زۆرتر کێشەی هەناسە هەڵ کێشانییان هەیە کە لە بەر کێشە لە نێو تێخەی نێوانی لووت و دەرگاکانی لووت ساز دەبێ . ئەم نەشتەرگەرییە زۆر دژوارە چوونکوو تێخەی نێوانی لووت بە هۆی نەشتەرگەری و یان گووشان لە ناو دەچێ و نەشتەرگەری بۆ دیسان چاک کردنەوەی لووت و هەناسە هەڵ کێشان پێویستی بە پەیوەند دانی خرتێنک لە شوێنەکانی دیکەی لەش هەیە