•   1  20  20  20  2  9821+ 

لووتی سەرەو بان

ئەم جۆرە لووتە بە شێوازێکی ئاسایی بوونی نیە بەڵام ئەگەر لووتێک بە باشی نەشتەرگەری نەبووبێ وای لێ دێ . چاک کردنی ئەم جۆرە لووتانە کارێکی زۆر دژوارە . بە کەڵک وەرگرتن لە خرتێنکەکان دەکرێ ئەم جۆرە لووتانە چاک بکرێتەوە . ئەم ناشیرینیانەی کە باسیان لێ کرا بە شێوەیێکی بەرفراوان بوونیان هەیە بەڵام برێکی دیکەش هەیە کە زۆر نین و کەمن . بڕێ جار لە یەک دانە لووت چەن جۆر ناشیرینی بوونیان هەیە . بۆ نموونە لووتێکی پان کە قوتیشە ، یان لووتێکی زینی کە ناهاوجووتیشە و دەبێ جۆرێک نەشتەرگەری بکرێن کە هەموو کێشەکانیان چارەسەر بکرێ .